ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و تا ٢١ی مانگ بەردەوام دەبێت.
هاوکات ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە کە ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ی مانگ جارێکی دیکە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم بکات.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.