کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر زیادی کردووە

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت" لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی كوردستان ٣٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون".

 

وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بە پێنج پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵاتیشەوە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە پارێزگای سنە ٦٦ حاڵەتی تووشبوون و لوڕستان ١٥١ و ورمێ ٧٤ و کرماشان ٤٤ و ئیلام ٣١ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە" کۆی گشتی تووشبووانی پارێزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵات نزیکەی ٣٧٠ تووشبوون و کۆی گشی تووشبووان لە ئێران ٧ هەزار و ١٦١ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ٢٣٧ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".

 

 

 

 

 



PM:12:06:10/03/2020