حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئێران رێککەوتن لەسەر رێگادان بە ٦٠٠٠ بارهەڵگر، لە بەندەر عەباسەوە بۆ ئێران و بۆ هەرێمی کوردستان کە نزیکەی مانگێکە ئێران رێگانادات بێتە هەرێمی کوردستانەوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو ٦٠٠٠ بارهەڵگرە ١٥٠٠ باریان خواردەمەنین.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''دوایی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان خسته‌گه‌ڕ به‌مه‌بەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژماره‌یه‌ک له بازرگانان و خاوه‌نکاران که باره‌کانیان له به‌نده‌ره عه‌باس راگیرابوو، خۆشبه‌ختانه توانیامان به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی کیشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین بارهه‌ڵگره‌که‌کان له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه به‌ره‌و ده‌روازه سنورییه‌کان به‌رێده‌که‌ین''.
راشیگه‌یاند ''دوایی په‌یوه‌ندیی کردن و گفتوگۆکردنمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له ئێستادا بڕیاریدراوه بارهه‌ڵگره‌کان به‌پێی پێوست ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکرێت''.
خه‌جتی له‌وه‌ش کردوه لە رێگای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توانراوه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت، له ئێستادا ره‌وشی هاورده‌کردنی کاڵاو شتومه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاسایی بۆته‌وه و سه‌رجه‌م رێکار و رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر.