تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رونكردنەوەیەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"ئەو كەسانەی دوای ١٤ رۆژ لە كەرەنتینە دەنێردرێنەوە ماڵەوە دەبێت تا ماوەی ١٠ رۆژ پابەندی رێنماییەكان بن".


د. سەباح هەورامی بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە ی نوسیویەتی،"بەپێی زانیارییە تازەكان ماوەی كەرەنتینە لە جیهاندا زیادیكردوە، بۆیە ئەو كەسانەی لە كەرەنتینە دوای (١٤) رۆژەكە دەنێرێنەوە ماڵەوە تا (١٠) ڕۆژیتر دەبێت پابەندی رێنماییەكان بن".

 
هەروەها هاتووە " ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیەدا كەسانی كەرەنتینەكراو بانگ دەكرێنەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی زیاتر."

 

 


PM:06:15:10/03/2020