گۆڕان: كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان توشی شۆكی كردین
گۆڕان
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان نیگه‌رانه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێی وایه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست شیكردنه‌وه بۆ رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بكرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی زۆر باشترمان ده‌كرد.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی زۆر باشترمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهات له ئاست خواستی ئێمه‌دا نه‌بوو به تایبه‌ت له هه‌ولێر.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بۆ دۆست و ده‌نگده‌رو لایه‌نگرانی گۆڕان
نیگه‌رانیتان، وانه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ گۆڕان
هاوڕییان، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی زۆر باشترمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهات له ئاست خواستی ئێمه‌دا نه‌بوو به تایبه‌ت له هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه كاری گه‌وره‌مان له پێشه‌و ده‌بێت بیكه‌ین.
زۆر هۆكار هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌پێی خواستی ئێمه نه‌بوو، گرنگترینی ئه‌وه بوو: نه‌تواندرا وه‌ك پێویست شیكردنه‌وه بۆ رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بكرێت و لایه‌نێكی دیكه‌ش كه‌خۆی له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا دێته حكومه‌ته‌وه توانی به‌دروستكردنی تۆمه‌ت هه‌ستی ده‌نگده‌ری ئێمه بجوڵێنێت.
ئه‌مه‌ی روویدا، به‌تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، من به حاڵه‌تێكی ئاسایی ده‌زانم و ده‌بێته وانه‌یه‌كی گرنگ بۆ گۆڕان.
گۆڕان هێزێكی نوێییه‌و پڕه له ئه‌زمون و توانای نوێ، ئێستا ئێمه قۆناغێكی نوێمان له پێشه، گۆڕان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری سلێمانی و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پێشمه‌رگه‌و ئه‌وقاف و پیشه‌سازی و بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان‌و چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ست، بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه نمونه‌یه‌كی جوانی حوكمڕانی پڕ خزمه‌ت دوور له گه‌نده‌ڵی و پڕ له‌شه‌فافییه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین به دڵنیاییه‌وه ده‌نگی گۆڕان و هێزی گۆڕان و بیركردنه‌وه له گۆڕانكارییه‌كان زیاتر ده‌بێت و گۆڕان ده‌كاته هێزێك له هه‌موو كوردستان ره‌گداكوتێت. كه‌واته: بانیگه‌رانییه‌كانمان بكه‌ین به‌كاركردن بۆ چاودێری حوكمڕانی گۆڕان و هاوكاری حوكمڕانییه‌كی خزمه‌تگوزار.
AM:10:20:02/05/2014