پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بەغداد دەستلەكاردەكێشێتەوە و بەپێی زانیارییەكان رێزان شێخ دلێر شوێنی دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە د. میران محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق بە بەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی هەڵبژێردرا و دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە.
بەپێی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی یەكێتی ئەو كەسانەی لە هەرێم و بەغداد پۆستی حكومی و پەرلەمانیان هەیە دەبنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان كارگێر دەبێتە پۆستە حكومیەكانیان جێبهێڵن و سەرقاڵی كاری حزبی بن.
لەو بارەیەوە د. میران محەمەد بە خەندانی راگەیاندووە" بە حەرفی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی جێبەجێ دەكەم".
بەپێی زانیارییەکان، بەپێی دوایین دەنگی هەڵبژاردنی لیستی یەكێتی رێزان شێخ دلێر دەنگی زۆرینەی دەرنەچووەكانی بەدەستهێناوەو دەچێتە شوێنی د. میران محەمەد لە پەرلەمانی عێراق.