یه‌كێتی: ده‌نگه‌كانمان له پارێزگای سلێمانی زیادی كردووه
گۆڕان: لە سلێمانی یەكەمین
جیاکردنەوەی دەنگەکان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات ده‌نگه‌كانیان له پارێزگای سلێمانی زیادی كردووه‌و و بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت لەسلێمانی یەكەمین.
له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی بهSNNی راگه‌یاند:"ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیی یه‌كێتییه". وتیشی:"هێشتا هه‌ندێ ورده‌كاریی له بنكه‌كانی ده‌نگدان و وێستگه‌كان ماوه‌و دڵنیاین ئه‌نجامه‌كان باش ده‌بن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی ده‌نگێكی باش ده‌كات.
لەلایەكیترەوە ماڵپەڕی سبەی، زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە: پاش جیاکردنەوەی (93%)ی دەنگەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لیستی گۆڕان لە سلێمانی تائێستا (324.335) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەی (43%)ی دەنگەکان و بە جیاوازی زیاتر لە (88) هەزار دەنگ لە پێش لیستەکانی دیکەوەیە.
هاوکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە کۆکردنەوەی (237.310) دەنگ، رێژەی (31%)ی بەدەستهێناوە.
AM:11:10:02/05/2014