لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی لادان لەو رێوشوێنانەی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و زانایانی ئاینی و لیژنەی فەتوا دەریکردووە لە سلێمانی ٨ وتاربێژ دوورخرانەوە.
فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو هەشت وتاربێژەی دوورخراونەتەوە خۆ بەخشن و لەبەرئەوەی رێنوماییەکانی تایبەت بەر گرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەیڕەونەکردووە لە کارەکانیان دوورخرانەوە".
ئەو هەشت وتاربێژە شەشیان لە سنوری سلێمانین و یەکێکیان لە هەڵبجەو یەکێکیان لە شارەزوور بوون.
بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەم وتابێژانە دژی ئەو بڕیارانە وەستاونەتەوە کە لەلایەن حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە دەربارەی قەدەغەکردنی نوێژی بەکۆمەڵەوە دراوە.