پۆلیسی هەڵەبجە ١٤ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتى  چەند رۆژێک پشووى فەرمیان راگەیاند، لەچوار چێوەى  رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی و بەش و بنکەکانمان ئاگاداردەکەینەوە، لە سبەینێ پێنج شەممە، ١٢ى ئادارى ٢٠٢٠ تاکو ٢٦ى ئادار پشووى فەرمى دەبێت، لە رۆژى یەکشەممە، ٢٩ى ئادارى ٢٠٢٠ دەوام دەستپێدەکاتەوە".


هاوکات، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە ئاگاداریەکدا بڵاویکردوەتەوە: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕیاردرا لە ئەمڕۆ چوارشەممە، تاوەکو ٢٨ى ئادار لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، بکرێتە پشووی فەرمی، ئەو کەسە بیانیانەی خاوەنی كارتی نشینگەن، ئەوا لەو ماوەیەدا لە غەرامە دەبەخشرێن.

 
لاى خۆشیەوە  لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران، ئاگاداری سەرجەم ئەندامەکانى کردووەتەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە مەترسی پەتای کۆرۆنا بڕیاریاندا، بە ڕاگەیاندنی پشوو لە سبەینێ پێنج شەممە، تاوەکو کۆتایى ئەم مانگە.



PM:03:37:11/03/2020