وەزارەتی تەندروستی: هەموو ئارایشتگاكان لەئێستا داخراون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت" هەموو ئارایشتگاكان لەئێستا داخراون ئەوەی سەرپێچی بكات مۆڵەتەكەی لێ دەسەندرێتەوە".

 

د.محمد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە" بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاكان لەئێستا داخراوان".

رونیشكردوەتەوە: هەر خاوەن ئارایشتگایەك پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێك سەرپێچی بكات وەك ناردنی كارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەكەی ڵێ دەسەندرێتەوە و شوێنەكەی بەیەكجاری دادەخرێت.

 


PM:04:15:11/03/2020