ترەمپ گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپای راگرت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرجەم گەشتەکانی ئەوروپای بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ راگرت جگە لە گەشتەکانی وڵاتی بەریتانیا.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند" بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنە نەكردنی زیاتری، تەواوی گەشتەكانی لە ئەمریكا بۆ ئەوروپا و لە ئەوروپا بۆ ئەمریكا راگرت تا ٣٠ رۆژی دیكە، شەوی ھەینیش بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".

 

وتیشی" راگرتنی گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی دەبێت، گەشتە بازرگانییەکان ناگرێتەوە".

 

ئەمەریکا ھەشت ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش، ڤایرۆسی کۆرۆنای، وەک نەخۆشییەکی بڵاوبووەوەی جیهانی ناساند.



AM:09:11:12/03/2020