قایمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتگا و سەرتاشخانەکانی دا

لەچوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داخستی ئارایشتگا و سەرتاشخانەکانی دا.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠ لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بڕیاری داخستی ئارایشتگا و سەرتاشخانەکانمان داوە  تا كاتێكی نادیار، هەروەها كاركردنی زۆربەی چایخانەكانی سنوری سلێمانی كە كۆبوونەوەی تێدایە رادەگیرێن".

 

وتیشی" داخستنی سەرجەم كافتریاو هاوینەوارەكانی سنوری سلیچمانی بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیان، هەروەها داخستنی ئەو چێشخانانەی ئەستێرەی یەك و دوویان هەیە، رێگەش نادرێت بەخواردنگە خێراكان لەخواردنگەكانیان خواردن بفرۆشن، تەنها بەسەفەری نەبێت، جگە لەوەش چوون بۆ سەرقەبران لەڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: لیژنە هاوبەشەكان راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و بەهەماهەنگی دەێت لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان، دەبێت هەمووان پابەندبن بەڕێنماییەكانەوەو بەجێبەجێنەكردنی سزا دەدرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئەمڕۆوە رێکارەکان دەخرێنە بواری جیبەجیکردنەوە و ئیجرائات دەستپێدەکەین، فرۆشتنی نێرگەلە بەسەفەریش قەدەغەیە لەشوێنە گشتییەکان".

 

 





AM:11:01:12/03/2020