لە ئێران لە رۆژێکدا ١٠٧٥ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی دەستەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٧٥ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون.

 

کیانوش جیهانپوور، وتەبێژی دەستەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری ئەمڕۆیدا کە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند، وتی" کۆی ئەو خەڵکانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە سەرتاسەری ئێراندا ١٠٠٧٥ کەس".

 

ئەو وتیشی لەو ژمارەیە لە سەرتاوە تا ئێستا ٣٢٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

وتەبێژی دەستەی بالآی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو ٤٢٩ کەسن، لە کاتێکدا دوێنێ تەنها ٣٤٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو.



PM:02:01:12/03/2020