پزیشكێكی کورد لە ولاتی سوید دەڵێت " ئەو ھەڵمەتەی لەکوردستان دەکرێت بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرونا تا ئێستا لەھەموو ئەوروپا نەکراوە لەوانە سوید".
دکتۆر قیسمەت مریخان لە ههژماری تایبەتی خۆی له تۆری كۆمهلایهتی فهیسبووك نوسیویەتی " کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی ڕێکخراوی WHO بە باشترین دەستنیشان کراوه بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانی ھەرێم".
له كۆتاییشا داوایهكی ئاراستهی هاولاتییان كردووه و دهڵێت:"تکا لەو کەسانەش دەکەم کە تا ئێستا کەمتەرخەم بوون ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن و گوێڕایلی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن. تاکو کەمترین زیانی پەتای کۆرۆنا بە خەلکی کوردستان بگات."
دهقی نووسینهكه:
ئەو ھەڵمەتەی لەکوردستان دەکرێت بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرونا تا ئێستا لەھەموو ئەوروپا نەکراوە لەوانە سوید که تا ئێستا نزیکه ی ٥۰۰ توشبوی هه یه و یەکێکیش گیانی لە دەست داوە. کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی ڕێکخراوی WHO بە باشترین دەستنیشان کراوه بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانی ھەرێم. سوپاس بۆخەلکی کوردستان بۆ ئەو پێگیرییە جوانە وسوپاس بۆ ئەو کولتورە زانستیە بەرزە. تکا لەو کەسانەش دەکەم کە تا ئێستا کەمتەرخەم بوون ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن و گوێڕایلی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن. تاکو کەمترین زیانی پەتای کۆرۆنا بە خەلکی کوردستان بگات.
#دکتۆر_قسمت_میرخان