وەزیری بەرگری ئەمەریکا هەڕەشە لە میلیشیا چەکدارە عێراقییەکانی سەر بە ئێران دەکات، دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر سەربازگەی تاجی کە ٢ سەربازی ئەمەریکی و ١ بەریتانی تێدا کوژرا.
مارك ئیسپه‌ر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە رێگای میدیا جیهانییەکانەوە بڵاویکردەوە"میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامداوه".
هەروەها وتیشی " له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به سزا ده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو بژارده‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ممان كراوه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه".
مارک ئیسپەر کە وەزیری بەرگریە لێدوانەکەی لەسەر ئەو هێرشە دواکەوت و دوای بەرپرسانی تری وڵاتەکەی لێدوانی دا‌و وتیشی "به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه و رێگه ناده‌ین هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق".
دیارە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەو هێرشەی شەوی رابردوو کە کردیان سەر چەندان سەربازگەی حەشدی شەعبی لە ئەبوکەمال لەسەر سنوری سوریا و زیاتر لە ٢٥ چەکداری ئەو گرووپانە کوژران و، ناوەستێت و هێرشی تر دەکات.
شەوی رابردوو بە کاتویشا هێرشکرایە سەر بنەکەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان لە سەربازگەی تاجی نزیک بەغداو لە ئەنجامدا ٢ سەربازی ئەمەریکی و ١ سەربازێکی بەریتانی کوژران و ١٢ تریش بریندار بوون ، پێشبینی دەکرێت ئەمەریکا گورزی کوشندە ئاراستەی ئێران و میلیشیا شیعەکان بکات.