تەندروستی عێراق: شەش حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی شەش حاڵەتی دیكەی  بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە یەکیان لە نەجەف و ٥ی دیکەش لە بەغدای پایتەختە".

 

ڕاشیگەیاند" تا ئێستا ٨٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە".

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختیشیكردەوە لە گرنگیی پابەندبوون بەو رێنماییانەی بۆ خۆپاراستن و بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە بڵاوكراوەنەتەوە. 

 
 
 


PM:08:39:12/03/2020