پۆلیسی سلێمانی: دوو قاچاخچی هێنانی هاوڵاتیان لە ئێرانەوە دەستگیر کران

پۆلیسی سلێمانی دوو قاچاخچی دەستگیرکرد کە بە نایاسایی هاووڵاتییانیان لە ئێرانەوە دەهێنایەوە کوردستان.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بڵاویکردووەتەوە، بە تۆمەتی دەربازکردن و ھێنانی ھاوڵاتییان بە شێوەی نایاسایی (بەقاچاخ) لەناوچە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیس دەشڵێت" پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھاوڵاتیانیان بەشێوەی نایاسایی لە گوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنەوە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد".

ھەردوو تۆمەتبار (ر، ص ف - ن، ص، ف) کە دانیشتوی گوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنن، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاەوڵاتیان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان دەکات کە ھەر حاڵەتێکی گوماناویان بەدی کرد بەھێنانە ناوەوەو دەربازکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی لەو ناوچانەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بەزوترین کات ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگاداربکەنەوە لە رێی ھێڵە گەرمەکانی ١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ژمارە ١٠٥ بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بەشێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە قاچاغ بێنەوە هەرێمی کوردستان.



PM:10:16:12/03/2020