ئەنوەری حاجی عوسمان لە پارتی جیادەبێتەوە

‌ئەنوەری حاجی عوسمان
بەپێی هەواڵێكی رووداو،  دوای ئەوەی لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن مەسرور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاهۆی كوڕی خالیدە سووری سەرۆك عەشیرەتی غەوارە كرد، نیگەرانی ئەنوەر حاجی عوسمان و بەشێك لە ئەندامانی عەشیرەتی غەوارەی لێكەوتەوە، كە كەسوكاری شەهیدی پارتین و بەهۆیەوە ناوبراو نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە پارتی كردووە.

سەرچاوەیەك لە عەشیرەتی غەوارە و كەسی نزیك لە ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارتی  وتی " لەبەرئەوەی شەهید ئەبوبەكر حاجی عوسمان، كە برای ئەنوەری حاجی عوسمانە لە ساڵی 1983 لەلایەن خالیدی خولە سوورەوە كوژراوە و پێشوازییەكەی مەسرور بارزانی لە ئەندامانی خێزانی خالیدە سوور و ناوهێنانی خالیدی خولە سوور وەك شەهید لەلایەن راگەیاندنی پارتییەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ئەم كادیرانەی پارتی".



PM:03:06:02/05/2014