تورکیا دووەم حاڵەتی کۆرۆنای تۆمار کرد



وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی تورکیا رایگەیاند " کەسێکی دی لە بنەماڵەی تووشبووی یەکەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".


میدیاکانی تورکیا لەزاری وەزارەتی تەندروستی تورکیاوە رایگەیاند " ئەو کەسەی دووچاری ڤایرۆسەکە بووە لە تووشبووی یەکەمی تورکیا بۆی گوازراوەتەوە".

 
تورکیا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواکەوت تا ئێستا دوو حاڵەتی تۆمار کردووە.

 

هەر دوێنێش بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان لەو ولآتە دران.

 
لەلایەکی ترەوە هەدەپە لە بەرنامەیدا بوو ئاهەنگی یە ملیۆن کەسی بۆ جەژنی نەورۆز لە ئامەد سازبکات، بەڵام دوێنێ لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەڵیوەشاندەوە.

 


AM:10:38:13/03/2020