"پارتی هەوڵ دەدات قەڵەمی ئاسایی بۆ دەنگدان بخوات"
بە پێی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ئەو دەنگانەی بە قەڵەمی ئاسایی‌و جیا لەقەڵەمەكەی كۆمسیۆن دراوە، كۆمسیۆنیش قبوڵی دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەگەڵ ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە دەنگەكان بە قەڵەمی ئاسایی دراوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەوڵی ئەوەدایە گوشار بخاتەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تا ئەو دەنگانە بەفەرمی بناسرێت‌و هەژمار بكرێت.
لەسەرەتای پرۆسەی دەنگدان كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند تەنها ئەو دەنگانە بە فەرمی دەناسرێت كە بە قەڵەمی تایبەتی كۆمسیۆن نوسراوە.
هەر لەم بارەیەوە ئەمرۆ هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆن به ماڵپه‌ری NRT راگه‌یاند، كۆمیسیۆن بڕیاریداوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به قه‌ڵه‌می دیكه ده‌نگیان داوه واتا قه‌ڵه‌ی كۆمیسیۆنیان بهكانههێناوه ده‌نگه‌كانیان نافه‌وتێت و ئه‌ژمار ده‌كرێت .
ئەمەش لەكاتێكدا كۆمسیۆن خۆی پێشتر رایگەیاندبوو هەر دەنگێك بەو قەڵەمە تایبەتەی كۆمسیۆن نەنوسرابێت ئەژمار ناكرێت.
PM:03:13:02/05/2014