تەندروستی سلێمانی زانیاریی تەواوی لەسەر ئەو فرۆكەیە بڵاوكردەوە كە توشبوی كۆرۆنای تێدابووە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات هاوکاریان بن، بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند" ئەو هاوڵاتییانەی شەوی رابردوو بەفرۆکە قەتەریەکە هاتوونەتەوە بابێن پشکنین بکەن ، چونکە یەکێکی ناو فرۆکەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو فرۆکەیەی کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو ژمارەی سەرنشینەکانی 84 سەرنشینی بەرێزن و فرۆکەکە فرۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بووە لە دەوحەووە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی 10:49 خولەکی بەیانی 12/3/2020 گەشتووەتە شاری سلێمانی، تکامان وایە لەسەرنشینە بەرێزەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن ناو ناونیشانی تەواویان بدەنە تیمە پزیشکیەکانمان".
ئەوەشخراوەتەڕوو" خۆمان سەردانیان دەکەین و سامپڵیان لێ وەردەگرین و رێنمای تەندروستی پێویستیان پێشکەش دەکەین تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان رادەگەیەنن".
ئەمڕۆ حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا. یەکێک لە تووشبووەکان هاوڵاتییەک بووە، لە ئیتاڵیاوە و لە دەوحەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی گەڕاوەتەوە.