هاونیشتمانییەک لەکاتی چوون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رێگەی نەداوە پشکنینی گەرمی لەشی بۆ بکەن و تەقەی لە سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی و کارمەندێکی پرسگە کردووە و برینداری کردوون.
بەپێی زانیارییەکان، لە پرسگەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لەنێوان برای یەکێک لە پزیشکەکان و پاسەوانانی نەخۆشخانە و یەکێک لە کارمەندانی پرسگە دەبێتەشەڕ، لە ئەنجامدا برای پزیشکەکە دەمانچەی ده‌رهێناوه و و سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی لەگەڵ ئەندامێکی پرسگە بریندار دەکات و هەڵدێ.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، كه برای پزیشكه‌كه رێگریی کردوە لەوەی کۆنترۆڵی پلەی گەرمیی لەشی بکەن و لە ئەنجامدا دەمەقاڵێ دروستبووە و تەقەی له پێشمه‌رگه‌كان و كارمه‌نده‌كه‌ی پرسگه كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه، چه‌ندین رێوشوێن و رێكاری توندیان گرتوه‌ته‌به‌ر و رۆژانه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندن و خۆیان بپاریزن.