بۆبڵاوەكردنی هاوڵاتیان و داخستنی شوێنەكان پۆلیس جوڵەی پێكرا

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند" بۆ بڵاوەپێكردنی خەڵك و داخستنی چایخانە و ئەو شوێنانەی خەڵكی تێدا كۆدەبێتەوە جوڵە بە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن كرا".

لەراگەیەندراوێكدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە" بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی پشدەر و ژمارەیەك لە ئەفسەران جوڵە بە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن كرا بەمەبەستی بڵاوەپێكردنی خەڵك و داخستنی چایخانە و ئەو شوێنانەی خەڵكی تێدا كۆدەبێتەوە".

باسلەوەشكراوە، ڕێنمایی خەڵكی كرا لە ماڵەكانی خۆیان نەیەنە دەرەوە و قەرەزاڵغی دروست نەكەن و پابەندی ڕێنمایەكانی تەندروستی بن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

PM:05:27:13/03/2020