بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێکی بۆ سەرنشینانی فڕۆکە قەتەریەکە هەیە

ئەمشەو د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "سوپاس بۆ سەرنشینانی ئەو فرۆکەیەی توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو لە سلێمانی، کە بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن بۆ پشکنین".

 
دەربارەی ئەو کەسانەی بەشداری پرسەی ئەو مەلایەیان کرد کە بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد، د. سەباح دەڵێت " سوپاس بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەشداری پرسەی مامۆستا ئاینیەکەی سلێمانی یان کردبوو تا ئێستا بەشێکیان سەردانیان کردوین و پشکنینمان بۆ ئەنجامداون، هیوادارم ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر هۆکارێک گومانلێکراون و نایەن بۆ پشکنین تکاتان لێدەکەم چاو لە بەشێک لە هاورێ و هاوپرسەکانتان بکەن سەردانمان بکەن بۆ پشکنین".


لە کۆتاییدا دەڵێت "بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان دڵنیابن دەتوانین پێکەوە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە".

 


PM:10:27:13/03/2020