فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەیانی ئەمرۆ شەممە هەواڵی گیانلەدەستدانی  راگەیەندرا. 

 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی سەر بە حكومەتی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ ناسر شەعبانی، یەكێك لە فەرماندە بەرچاوەكانی سوپای پاسداران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

 

شەعبانی، یەكێك بووە لە فەرماندە سەرەتاییەكانی سپای پاسدارن، لە شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران، فەرماندارییەتی چەندین شەڕی كردووە، بەتایبەتیش لە ساڵەكانی كۆتاییدا كە سوپا بەپێی ناوچە جوگرافییەكان دابەش كرابوو. 

 

جێی باسە، تائێستا زیاتر لە شەش فەرماندەی سوپای پاسداران جگە لە ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرس و كاربەدەستی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.

 



AM:11:46:14/03/2020