لەبارەی تووشبوەکەی تەوێڵە تەندروستی هەڵەبجە روونکردنەوە دەدات

تەندروستی هەڵەبجە لەسەر ئەو کەسەی تەوێڵە کە تووشی کۆرۆنا بووە، ئاشکرای دەکات کە ئەو کەسە یەکڕاست کە لە ئێران گەڕاوەتەوە لەسەر سنورەوە گواستراوەتە بۆ کەرەنتنیەو نەچۆتەوە ماڵی خۆی و کەسوکاری.

 
لەو روونکردنەوەیەدا کە دانەیەکی دەستی سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" پاشئەوەی کە (١٤) چواردە ڕۆژی کەرەنتینەی تەواو کردووە و نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە بۆ هەڵەبجە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە ئاگادارکراوەتەوە کە دووبارە بێت بۆ پشکنینەوە".

 
 
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەڵەبجەوە


ئەو ھاووڵاتییەی کە دانیشتووی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لە ئێرانەوە ھاتووەتەوە، ڕاستەوخۆ بۆ کەرەنتینەکانی سلێمانی براوە لە مەرزی باشماخەوە.


پاشئەوەی کە (١٤) چواردە ڕۆژی کەرەنتینەی تەواو کردووە و نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە بۆ هەڵەبجە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە ئاگادارکراوەتەوە کە دووبارە بێت بۆ پشکنینەوە.


 بەداخەوە لە ئەنجامی پشکنینی دووەمدا بۆیان دەرکەوتوە کە ئەم ھاووڵاتییە پشکنینەکەی پۆزەتیڤە واتە ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە.


 ئێستادا خێزانی ئەو کەسەكە چوار كەسن کەرەنتینە کراون لە ماڵی خۆیان.


 سەرجەم ھاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو ھاووڵاتییە لە کەرەنتینەکانی ھەڵەبجە نەبووە، بۆیە كەرەنتیكراوەكانی بیارە پارێزراون.


هەروەها كەسێك لەو كەسانەی كە لە نزیكەوە هەڵسوكەتی لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە كردووە، كەمێك پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی كیمیاباران لە ژێر چاودێریدا بووە و پاشان نێردراوە بۆ سلێمانی.

 


PM:01:50:14/03/2020