وەزارەتی دارایی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی راگەیاند

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی  و ئابوری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی راگەیاند.

 
لەو روونکردنەوەیەدا کە کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە" بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت".

 
هەروەها وەزارەتی دارایی دەشڵێت " دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا".


وا بڕیار بوو رۆژی یەک شەممە ١٥ی ئازار سەرلەنوێ دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ە.

 


PM:04:38:14/03/2020