"پارتی‌و گۆڕان پێویستیان بەهاوپەیمانی هەیە"

ئەنجامە سەرەتاییەكان هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئاشكرای دەكەن كە هەریەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر‌و بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی پێویستیان بەهاوپەیمانێتی هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی لۆكاڵی لەو دوو پارێزگایە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە پارتی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر ناتوانێت (50+1 ) ی دەنگەكان بهێنێت‌و پێویستی بەهاوپەیمانێتی هەیە تا پۆستی پارێزگار وەربگرێت‌و حكومەتی لۆكاڵی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر پێكبهێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بزووتنەوەی گۆڕانیش لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی‌و پێكهێنانی حكومەتی لۆكاڵی پێویستی بەهاوپەیمانێتی هەیە.
سەرچاوەكەی سپی ئەوەی ئاشكراكرد كە رەنگە تەنها پارتی پێویستی بەهاوپەیمانێتی نەبێت لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك چونكە دەنگەكانی (50+1) زۆر زیاترە.  



PM:11:31:02/05/2014