رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە گیانیان لەدەستداوەو بەمەش ژمارەی تووشبوان گەیشتە ٩٠ کەس".
رێکخراوی هەنگاو کە رێکخراوێکی چاودێری مافی مرۆڤ دەکات ئامارەکانی بڵاودەکاتەوەو رایگەیاند "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز، سنە، کرماشان و سەرپێڵی زەهاو بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە چوار کەسیان لە شارەکانی سەقز (٣ حاڵەت) و سەپێڵی زەهاو (١ حاڵەت) ژن بوون".
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٩٠ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٢٥ کەسیان ژن و ٦٥ کەسیان پیاو بوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٦ حاڵەت (٧ ژن و ١٩ پیاو)
پارێزگای سنە: ٤٤ حاڵەت (١٣ ژن و ٣١ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت (٤ ژن و ٧ پیاو)
شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٣٢ حاڵەت و ١٦ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (١ حاڵەت)، قوروە (١حاڵەت)، بانە (١ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت) و بۆکان (٢ حاڵەت) تۆمار کراوە.