به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی خشتەی پێدانی کارەبای مولیدە ئەهلیەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش دوای ئەوەی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کارەبای سلێمانی ڕایگه‌یاند " ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه لهسبهینی دووشه‌ممه16-3-2020 به‌رنامه‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت و رۆژانه له كاتژمێر 10ی به‌یانی كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه".
هەروەها هاتووە "واته له كاتژمێر10 ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ 1 ی شه‌و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن".