رۆناڵدۆ بەهۆی کۆرۆناوە هەموان شۆک دەکات



رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، بە کارێکی گەورەی دژی نەخۆشی کۆرۆنا، هەموان شۆک دەکات و یەکەم دەستپێشخەری دەکات.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ بە کارێکی گەورەی بڕیاریداوە هوتێلە پێنج ئەستێرەکەی بخاتە خزمەتی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆناو تێیدا لەو هوتێلە چارەسەری وەربگرن.
هەروەها رۆناڵدۆ بەوەشەوە نەوەستاوەو هەستاوە بە دابینکردنی سەرجەم موچەی ئەو کارماندانەی کە لەو هوتێلە چارەسەری بە توشبوان دەدەن.

رۆناڵدۆ رۆژی شەممە پەیامێکیشی لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردوەتەوەو رایگەیاند، با هەموومان لە ماڵەوە بمێنینەوە، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە ئاڵۆزە تێپەڕێنین و کۆتایی بەم ڤایرۆسە بهێنین.



PM:12:41:15/03/2020