هەندێک لەباشترین جۆری ئەو چایانەی کە بۆ هەرس بەسودن

زۆر جۆری چا هەیە خەڵکی بەکاری دەهێنێت وەک چارەسەری سروشتی  ڕززگاربوون لەهەندێک کێشەی تەندروستی ، هەروەها چەند جۆرێک لە  چا هەن یارمەن ئەوکەسانە دەدەن کە توشبوی هەریەک لەحاڵەتەکانی وەک ڕشانەوە ، قەبزی، لاوازی هەرسن.

لێرەشدا چەند جۆرێک چای بەسود دەخەینە ڕوو کە بۆ هەریەک لەم حاڵەتانە بەسودە یارمەتی کرداری هەرس دەدات .

ئەوانیش.
ـ چای نەعنا: لێکۆڵینەوەکان دەریان خستۆوە چای نەعنا یارمەتی لاوازی کرداری هەرس دەدات هەروەها بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە.
ـ چای زەنجەفیل: چای زەنجەفیل بەسودە بۆ ئەوکەسانەی توشی ڕشانەوەوو دڵ تێکهەڵاتن،و هەروەها کێشەی هەرس بوون.

ـ چای ڕازیانە ڕازیانە بەوە ناسراوە کەچارەسەری برینی گەدە دەکات و هەروەها بەسودە بۆ کرداری دەرهاویشتنی پیسای ، لە توشبوون بە قەبزی دەت پارێزێت.
ـ چای سینەمەکی:  سینەمەکی بە نەرمەکەرە ناسراوە هەروەها یارمەتی خاوێت بونەوەی کۆڵن دەدات .

ـ چای ڕەش: خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی چاکبوونەوەی برینی گەدە دەدات و هەروەها دژە ئۆکسانە.
سەرچاوە: health line




PM:12:45:15/03/2020