شانەی قەیرانەکان قەدەغەی هاتووچۆی لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
شانەی قەیرانەکانی کەرکوک وەک هەنگاوێک دژی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی کۆرۆنا رایگەیاند و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی سبەینێوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەشارەکە جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی ١٥ رۆژیش ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ قەدەغە دەکرێت".
ڕاشیگەیاند" بەهیچ جۆرێک نابێت قەرەباڵغی دروست بێت و رێگری لە دروستبوونی کۆبوونەوە و قەرەباڵغی دەگرین".