سپی ئەنجامە بەراییەكانی هەولێر بڵاودەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا كەوتووە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان دوو هێندە زیاتری هێزی دووەم كە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە دەنگی هێناوە.
بەپێی ئەو زانیارییە بەراییانەی لە نوێنەرانی لایەنەكانەوە دەست سپی میدیا كەوتووە پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر زیاتر 320 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە یەكێتی كە هێزی دووەمە لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر زیاتر لە 140 هەزار دەنگی هێناوە.
بزووتنەوەی گۆڕان كە لەهەڵبژاردنی پێشوودا هێزی دووەم بوو، ئێستا دەنگەكانی كەمیكردووە، تا ئێستا ئەو هێزە زیاتر لە 90 هەزار دەنگی هێناوە.  



AM:10:09:03/05/2014