له سهر ئهركی چهند سەرمایەدارێكی شارهكه، نهخۆشخانهیهكی ٦٤ قەڕەوێڵەیی، بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دهكرێت.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند" لە شاری هەڵەبجە چەند سەرمایەدارێک دەستیان کردوە بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ٦٤ قەرەوێڵەیی تایبەتە بە نەخۆشانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو نەخۆشخانەیە دەست بە كارەكانی كراوە لە ئەمڕۆوە و بڕیارە لە ٢٠ رۆژی داهاتوو تەواو بكرێت و لە تەیشت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە دەبێت".
تائێستا یەك حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە كە هاوڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچكەی تەوێڵەیە.