كۆرۆنا لەناو هێزەكانی ئێراندا بڵاودەبێتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە دادوەری پارێزگای خۆزستانی ئێران ئاشكرایكرد، لە دوو بنكەی سەربازی لە سنووری ئەو پارێزگایە، ٥ سەرباز و بەرپرسی سوپا و سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

 

رەزا شەریعەتی، دادوەری پارێزگای خۆزستانی ئێران ئاشكرایكرد" لە دوو بنكەی سەربازی لە سنووری ئەو پارێزگایە، ٥ سەرباز و بەرپرسی سوپا و سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، لەكاتێكدا فەرماندە سەربازییەكانی سوپا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە تووشبوونی سەربازانی بەو پەتایە رەتكردەوە".

 

شەریعەتی رایگەیاندووە" سێ کەس لە توشبووەکان لە بنکەی سەربازی دوکوهەن کە سەر بە سوپای پاسدارانە لە شاری ئەندیمشک لە باکوری ئەهواز، دوو توشبووەکەی دیکەش لە بنکەی سەربازی ئاسمانی تشهارم شکاریین لە شاری دەرڤوڵ".

 

شەریعەتی داواشی کرد بەرپرسانی بنکەکە ژمارەی سەربازانیان کەمبکەنەوەو بەبێ پێویستیش بانگی هیچ سەربازێک نەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان، وتیشی" سزای ئەوانەش دەدەین کە کەمتەرخەم بوون لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو سوپای ئێراندا". 

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو سوپای پاسداران مردنی ژمارەیەك پسپۆر و كادیرانی پزیشكی بەشدار لە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ئەو پەتایە لە وڵاتەكەیان راگەیاند.

 
 
 



PM:06:54:15/03/2020