هاووڵاتییەک دوای گەڕانەوەی لە ئێران دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وە‌ گه‌ڕابوویەوە هه‌رێمی كوردستان و خۆی به‌تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناسندبوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" لەلایەن هەواڵدەرێكەوە زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە هاووڵاتییەك لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە".

پۆلیس ئەوەی رونكردەوە: بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا توانرا هاووڵاتییەكە لەماڵەكەی خۆی لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا بكرێت.

ئەو هاووڵاتیە ناوی ( ع ، ح ، ف ) لەدایكبوی ١٩٥٧ و لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پۆلیس داواش دەكات هەر كەسێك زانیاری هەیە "لەسەر هەركەسێك كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوەو خۆیان بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە".



AM:09:02:16/03/2020