پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆناوه‌ نه‌بووه‌

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" ڤیدۆی کەوتنی کەسێک لەسەر شەقام بەهۆی کۆرۆناوە دورە لە ڕاستییەوە".

 

دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا، كە تیایدا دەردەكەوێت كەسێك لە زەویدا كەوتووە و هیچ كەسێك بە فریایەوە ناچێت، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" ئەو كەسەی لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت نەخۆشییەكی ئاسایی هەبووە و لەوكاتەدا لەو جێگایەدا بووراوەتەوە و پەیوەندەی بە كۆرۆناوە نەبووە".

پۆلیس ئەوەی رونكردووەتەوە" بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونی وردی كردووە و دەركەوتووە كەوا ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووە و بە كۆرۆناوە نەبووە."

پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەكانی رایگەیاندووە" ئەو دوو كەسەش كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و رەوانەی دادگا كراون."

پێشتر پۆلیسی هەولێر هۆشداری دابوو بە هاوڵاتیان كە سیناریۆ و ڤیدیۆی دروستكرا و بڵاو نەكەنەوە لەبەر ئەوەی رووبەڕوی یاسا دەكرێنەوە. 



AM:09:28:16/03/2020