سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، هۆشداری دەدات لەسەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران و دەڵێت " حکومەت بیانوو بۆ دواخستنی دابەشکردنی مووچە دەدۆزێتەوە".
لە ڤیدیۆیەکدا بەناوی " هۆشدارییه‌ك كه پێویسته پێشی پێ بگیرێت"، شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت " ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به بیانووی كۆڕۆناو و نه‌بوونی هاتووچۆوه، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه بیه‌وێت ده‌سكاری رۆژی دابه‌شكردنی موچه بكات و 40 بۆ 45 رۆژ درێژی بكاته‌وه".
شێرکۆ جەودەت هۆشداری دەدات بە حکومەت و دەڵێت " هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی تر به‌ناوی كۆڕۆناوه بیه‌وێت سته‌مێكی تری پاشه‌كه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه به پێویستمانزانی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر ده‌ربكه‌ین وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، چونكه ئه‌مه یاریكردنه به ئاگر و ده‌بێت به هه‌مووانه‌وه رێگری له‌مه بكه‌ین و رووبه‌رووی ببینه‌وه".
350سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " بۆ 400 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت نادیاره، دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مه بێت نه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
دەقی ڤیدیۆکە..