" تاوەکو ئێستا هێج حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە "

بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستنن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەی بەوەشکرد  تاوەکو ئێستا هێج حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە"، لە کاتێکدا پێنجوێن شارۆچکەیەکی سنوریەو دەروازەی پاریزگای سلێمانیە بەرووی ئێراندا.

خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە"هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستنن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەشێوەیەکی کەمتر لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە، چونکە پێنجوین نزیکە لە مەرزی باشماخەوە ئەمەش ترسی زیاتری دروست کردووە".

بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن دەشلێت" لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەشێکی تایبەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی نمونە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی گومانیان لێدەکرێت".

 
وتیشی" ١٩ کەس نمونەیان لێوەرگیراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێج حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە".

ڕاشیگەیاند" ئەو کەسانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە لە ئێستادا لە کەرەنتینەن و لە ناو پێنجوێن بوونیان نییە، هەروەها کەسی گومان لێکراویش نییە".



PM:08:28:16/03/2020