تەندروستی عێراق: شەش حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەمشەو پشكنین بۆ ١٤٥ حاڵەتی گومانلێكراوی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە، تێیدا دەركەوتوە شەش كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە" کە لەو شەش كەسە، دوو حاڵەتیان لەناوچەی كەرخ لە بەغداد و حاڵەتێك لەناوچەی مەدینە توب لە بەغداد و حاڵەتێك لەدیوانیە و دوو حاڵەت لەنەجەف تۆماركراوە، كەسێكیش لەو تووشبوانە گیانی لەدەستداوە".

 

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆی ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتوەتە ١٣٣ حاڵەت، ئەمە جگە لەوەی ٣٢ توشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە، جگە لەوەش ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستان تۆماركراوە. 

 
 
 


PM:11:05:16/03/2020