له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پڕ دڵه‌ڕاوكێ-دا كه په‌له‌په‌لی پێوه دیاره، توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس-یان دا له ژنێكی 43 ساڵه‌ی خۆبه‌خش له واشنتۆن – سیاتل.
رۆژی 16ی ئازار، په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت-ی واشنگتۆن بۆ توێژنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی واشنگتۆن- سیاتل، ده‌ستی كرد به پێدانی ڤاكسینه‌كه كه 45 كه‌سه خۆبه‌خش به‌شداری پێدانه‌كه ده‌كات له‌یه‌كه‌م گرته‌شدا درا به جێنێفه‌ر هاله‌ر –ی ته‌مه‌ن 43 ساڵ كه به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی كۆمپانیایه‌كه.
دكتۆر لیزا جاكسۆن، سه‌رۆكی بنه‌ڕه‌تی توێژینه‌وه كایزه‌ر ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك تیمی كۆرۆنا ڤایرۆس له ئێستادا، هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ین وه‌ك حاڵه‌تی فریاكه‌وتن".
هه‌ر رۆژی 16 ی ئازار سێ كه‌سی تری خۆبه‌خش ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت. برباره ماوه‌ی 14 مانگ ئه‌و 45 كه‌سه به‌رده‌وام له‌ژێر توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌بن و دوو ژه‌م وه‌رده‌گرن. ژه‌می یه‌كه‌م 16 ی مانگ وه‌ریانگرتوه، ژه‌می دووه‌م 15ی مانگی داهاتوو وه‌ریده‌گرن و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌كه‌وێته 10 مانگی دواتر. به‌ڵام په‌یمانگا نه‌یشارده‌وه له یه‌كه‌م مانگدا ده‌ركه‌وێت كه هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌بێت.
هاله‌ر له سیاتل-ه‌وه به رۆژنامه‌نووسان به رۆژنامه‌نووسانی وت:"فرسه‌تێكی خۆشه كه ئینسان به‌م ئه‌ركه گرنگه ئه‌ستێت".
د. ئه‌نتۆنی فۆسی له په‌یمانگای نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ ته‌ندروستی رونیكرده‌وه كه خۆشحاڵن دوای ئه‌زموونێكی بێوچانی مانگێك، توانیان ڤاكسینی (mRNA-1273) دژی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ده‌ستبهێنن.
رۆژی 9ی مارچ، گۆڤاری زانستی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، له 3ی مارچه‌وه په‌یمانگای كایزه‌ر پێرمێنێت ده‌ستیكردووه به ئاگادارییهكانی له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس (mRNA-1273) و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مۆدێرنه تی ئێكس)-ی ئه‌مریكاوه دابینكراوه.
ئه‌زموونی پێدانی ڤاكسینه‌كه له‌كاتێكدایه كه تا 16ی ئازار، 182 هه‌زار و 413 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7 هه‌زار و 155 كه‌س مردوون كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه وڵاتی چین بوو.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه و توێژینه‌وه‌كه‌ی سیاتل له‌م لینكه زانیاری وه‌رگره..
ئا: لوقمان غه‌فوور