سووپای ئەمەریکا لە ٣ بنکە لەکۆی ٨ بنکەی لەعێراق دەکشێتەوە
کەرکوکیشی تێدایە

لە هەفتەکانی ئایندەدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ٣ بنکە لە ٨ بنکەی کە هەیەتی لە عێراق دەکشێتەوە.

 
کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە سووپای ئەمەریکا بڕیارداوە لە سەرتاسەر سنوری عێراق لەگەڵ سوریادا بکشێتەوە کە بنکەیەکی سەربازی لێیە لە گوندێک لەسەر سنور ناوی " وێستگەی شەمەندەنەفەرە" لەسەر رۆخی رووباری فورات.

 
ئەم ناوچەیەی ئەمەریکا لێی دەکشێتەوە یەکەم شوێن بوو لە ساڵی ٢٠١٤دا کەوتە دەست چەکدارانی داعش و دوا شوێنیش بوو لە ساڵی ٢٠١٧دا کەوتەوە دەست هێزە عێراقییەکان.


بی بی سی، دەڵێت " ئەمەریکا پلان دادەرێژێت بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی " گەیارە " و " کەی ویست " لە کەرکوک بکشێتەوە.

 
بنکەی سەربازی " گەیارە" ئەو بنکەیە بوو کە ئەمەریکا بەکاریهێنا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەدەستی داعش.

 
ئەم دوو بنکەیە لە مانگەکانی دواییدا رووبەرووی هێرشی مووشەکی بوونەوەو لە " کەی یست" کە لە کوردستان بە "کەیوەن" ناسراوە بەڵێندەرێکی ئەمەریکی تێدا کوژرا.

 
ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا دوای ئەو هێرش و رووبەرووبوونەوانە دێت کە لەنێوان میلیشیا شیعەکانی سەر بەئێران و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بوەوە.

 
بڕیارە هێزەکانی ئەمەریکا ئەو شوێنانە رادەستی سووپپای عێراق بکەن، تا ئێستاش نازانرێت ئەو هێزانەی لەو شوێنانە دەکشێنەوە لە عێراق لە بنکەکانی تریان دەمێننەوە، یان دەگەرێنەوە بۆ ئەمەریکا.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:52:17/03/2020