ئیران ٨٥ هەزار زیندانی بەکاتی ئازاد کرد

کۆماری ئیسلامی ئێران ٨٥ هەزار زیندانی کە سیاسیش لە نێوانیاندایە بە کاتی لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئازاد کرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەناوی وتەبێژی دادوەری ئێرانەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە بڕیار ئازادکردنی کاتی بۆ ٨٥ هەزار زیندانی دەرکردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە سیاسیشی لەنێوان هەیە.

عەلام حسێن ئیسماعیل وتەبێژی دادوەری ئێران رایگەیاندووە" ٥٠% ئەو زیندانیانەی ئازاد دەکرێن کێشەی ئەمنیان لەسەرە، هەروەها ئیدارەی زیندانەکان هەنگاوی رێگریان ناوە لە پێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکان".

لە رێکەوتی ١٠ ی ئازار بڕیاردەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە هەموو زیندانە سیاسیەکان بە کاتی ئازادبکات لەو زیندانە قەرەباڵغانە کە یارمەتی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن.

تا ئێستا دیار نییە کە ئەو کەسە سیاسیانەی ئازادکردنی کاتی گرتوونیەتەوە چەندن و سەربە چ نەتەوەیەکن و حکومەکەیان چەند بووە.

 


AM:11:53:17/03/2020