سەرۆکی ریاڵ مەدرید توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت


سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کە پێشوو تر ماوەی پێنج ساڵ لەو یانە شاهانەییەوە سەرۆک بووە، ئەمڕۆ توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە،لۆرێنزۆ، سانز، سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، کە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٠ سەرۆک بووە، ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەم سەرۆکە، ئێستا تەمەنی ٧٦ ساڵە و ماوەی پێنج ساڵ سەرۆک بووە،توانیویەتی دوو نازناوی ئەوروپی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بباتەوە،کە ساڵەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ بووە.



PM:10:54:17/03/2020