دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له توركیا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته تۆماركرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە هاوڵاتییەك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا كە تەمەنی ٨٩ ساڵ بوو، هاوڵاتییەکە توركە، ڤایرۆسەكە لە كارمەندێكی چینی خۆی توشبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە" کە تاکو ئێستا ٩٨ حاڵەتی تووشبوو هەیە و داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین پابەندی ڕێنماییەكان بن".
هاوکات وزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە، داوا له هاووڵاتیانی خۆیدەکات، كه بەهیچ شێوەیەک گه‌شت بۆ هەریەک لە وڵاتانی: عێراق، کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆریای باشوور و ئیتاڵیا نه‌كه‌ن.