بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمڕۆ رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له ناوچەی دیرەلوك سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی ١٢٠ ملم باریووە.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشەممە كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه" ئاسمان هه‌ور و نیمچە هەور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی بچڕ بچڕ".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما له چاو ئه‌مڕۆدا به چه‌ند پله‌یه‌ك بەرز دەبنەوە.