لە ئێران لە رۆژێکدا ١٤٧ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە نوێترین ئامار کە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە شەو و رۆژی رابردوودا لە ( ٢٤ کاتژمێر )دا ١٤٧ بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.


عەلی رەزا رەئیسی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ئاماری بڵاوبوونەوەی و گیان لەدەستدانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە:


- لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
- کۆی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە مردوون ١١٣٥ کەسن.

 
- ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە ١٧٣٦١ کەس.

 
- لەسەرەتای قەیرانەکەوە ٥٧١٠ کەس چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 


PM:02:02:18/03/2020