پەرلەمانتارێک پێشنیارێکی مادی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە دەکات

 سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، هیداد سەباح جەلال پێشنیار دەکات هەر ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان ٢ ملیۆن دینار لە مووچەکەی ببەخشێت بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە.


دەقی پێشنیارەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان:
بۆ/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سەرجەم سەرۆك فراكسیۆن و پەلەمانتارانی بەڕێز
بابەت/ پێشنیار
بەرێزان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، وەک ئاگادارن لەئێستادا حکومەت و خەلکی هەرێمی کوردستان رووبەرووی دووژمنێکی جیهانی بۆتەوە کە ئەویش ڤایڕۆسی کۆڕنایە، لەم ساتە سەخت و مێژوویەدا ئەرکی سەرشانی ئێمەی نوێنەرانی خەلکی کوردستانە، هاوکاری حکومەت و خەلکەکەمان بین بەتایبەت ئەوانەی بژێوی ژیانیان لەئاستێکی نزمدایە، بۆیە وەک پەلەمانتارێک لەپێکهاتەی تورکمان پێشنیاری بەخشینی بڕی (2.000.000) دوو ملیۆن دینار لەمووچی ئەم مانگەی هەریەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەم، وەک هاوکارییەک بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا یان دابەشکردنی بەسەر ئەو خێزانانەی کەمدەرامەتن و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ کاریان نەماوە، ئەرکە هەموومان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بەشداربین بەبەخشینی ئەم بڕە پارەیە لەمووچەی تەنها یەک مانگی پەرلەمانتاریمان کە کە کۆی گشتی دەکاتە 222 ملیۆن دینار، بەشداریتان وەفایە بۆ خەلکی خۆمان.


هیداد صباح بلال
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان
 


PM:05:43:18/03/2020