فلیپی میلۆ رۆناڵدۆ توڕە دەکات



فلیپی میلۆی یاریزانی بە توانای هێڵی ناوەندی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل، رۆناڵدۆ توڕە دەکات و ستایشێکی بێ وێنەی میسی دەکات.
میلۆ دەڵێت:" رۆناڵدۆ دەتوانێت لە یارییەک پێنج گۆڵ بکات، بەڵام میسی دەتوانێت لە یاریەک گۆڵیش بکات و گۆڵیش بۆ یاریزانەکانی هاوڕێی درووست بکات.
دەشڵێت"میسی یاریزانێکە هاوشێوەی نیە،کاتێک تۆ یاری بەرامبەری دەکەیت بۆ ئەوەی رایگریت، دەبێت لێی بدەین ئینجا کۆنترۆڵ دەکرێت.
لە کۆتایدا دەڵێت" یاریکردنی پێلیم نەبینیوە لەگەڵ مارادۆنا،  کە دیاردە بووە، بەڵام میسیم بینیوەو وابزانم ئەو باشترینە.



PM:07:35:18/03/2020